دەنگ نێت
نزیكهی 2 ههفتهیه دهستكراوه بەدروستکردنی پڕوژەی سایدی دوەمی شەقامی پشتێنەیی (٦٠ مەتری) کەلار، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلاریش دەڵێت: لە دیزاینەکەدا بڕیارە دو بەرزەپرد دروستبکرێت، بەڵام تائێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.
شەقامی پشتێنەیی کەلار (٦٠ مەتری) درێژییەکەی 13 کیلۆمەترە و سایدی دوهمی لهلایهن کۆمپانیای قەیوانهوه دروست دهكرێت، له بهرامبهر پێدانی زهویهك لهتەنیشت شهقامهكه بۆ ئەنجامدانی پرۆژهی نیشتهجێبون لەسەری.
دلێر حسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: پڕوژەکە دەستی پێکردوە، بەڵام دیزاینی کۆتایی ماوە تەواو ببێت و کاتی تەواوبونەکەی دیاریی نەکراوە، چونکە پڕۆژەیەکی گەورەیە هەنگاو بەهەنگاو ئیشی لێ دەکرێت.
وتیشی: لە دیزانیەکەدا بڕیاردراوە دو پرد لەسەر شەقامەکە جێی بکرێتەوە کە پردێکیان دەکەوێتە سەر رێگای گوندی سەیدخەلیل، دوەمیشیان دەکەوێتە سەر شەقامی رۆیاڵ کەئێستا کاری تێدا دەکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە: ئەمانە هەموی لەدیزایندا هەیە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە کە ئایا بەفولکە بکرێت یان بەرزەپرد.
لەئێستادا لەکەلار پرۆژەیەکی بەرزەپردی دیکە هەیە لەسەر رێگای کەلار- کفری کە یەکەم بەرزە پردە لە مێژوی ناوچەکە، بەڵام تائێستا کارەکانی تەواو نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
-
هەواڵلەسەر 'دزی' ـیەکەی کەمپی قۆرەتو ۳ کەس دەستگیرکران
-
-
هەواڵسێیەم پاڵاوگەی ئاوی کەلار لە پرۆسەی تەندەرین دایە
-
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
زۆرترین بینراوەکان