
دەنگ نێت
فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە کەلار ماندەگرن بەهۆی ئەوەی بڕیارە سەرۆکایەتی زانکۆکە ببرێتە قەزای کفری، فەرمانبەرێکیش دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین بڕۆینە ئەو قەزایە دەوام بکەین.
بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەفەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان لە کەلار مانیانگرت بەوهۆیەی بڕیارە ۱٥۰ فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆکە لە کەلارەوە رەوانەی کفری بکرێن، ئەمەش دوای ئەوەی بڕیاردرا زانکۆی پۆلیتەکنیک ببرێتە قەزای کفری.
ئاراز عەبدولکەریم، لێپرسراوی هۆبەی کارگێڕیی لە زانکۆکە، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ۳۲۰ فەرمانبەر لەم کۆلێژە بە بون و نەبونی و شەڕی داعش و بێ موچەیی دەواممان کردوە، ئێستا لەبەر خاتری مانگرتنەکەی کفری چۆن دەبێت سەرۆکایەتی زانکۆ بخەنە کفری؟
وتیشی: لەو ژمارە فەرمانبەرە، تەنها ۱۲ دانەیان خەڵکی قەزای کفرین ئامادەنین بڕۆنە قەزاکەی خۆیان، ئێمەش ئامادەنین و رازییش نین بڕۆینە ئەوێ.
ئەو فەرمانبەرەی کۆلێژەکە هۆکاری رەتکردنەوەی گواستنەوەیان بۆ قەزای کفری گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو ۱٥۰ فەرمانبەرە خەڵکی کەلارن و چۆن دەبێت بەبڕیارێک بنێردرێنە کفری؟ وتیشی: زۆرێک لەو فەرمانبەرانە یان خێزاندارن یان خێزانیان بەسەرەوەیە یان بەچەند هۆکاری تر ناتوانن بڕۆینە کفری، ئەمە جگە لەوەی فەرمانبەرەکانی کفریش لە کفری دەوام ناکەن.
گواستنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لەکاتێکدایە، یەکێک لە داواکانی مانگرتوانی قەزای کفری ئەوەبو کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ببرێتە قەزاکەیان، ئەمەش نیگەرانی دانیشتوانی ناحیەی رزگاریی لێکەوتەوە کە پێشتر وابڕیاربو لەوێ زانکۆکە دروست بکرێت. ئێستاش حکومەت دەیەوێت هاوسەنگی لەنێوان ئەو دو شوێنە رابگرێت، بەوەی سەرۆکایەتی زانکۆکە بباتە قەزای کفری و کەمپی زانکۆکە و کۆلێژەکانیشی لە ناحیەی رزگاریی بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
-
هەواڵههر خاوەنکارێك لهگهرمیان لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەریی نەدات غەرامە دەکرێت
-
-
هەواڵمامەڵەکردنی خراپ ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەڕادەیەکی مەترسیدار کەمکردوەتەوە
-
-
راپۆرتبە گیرفانی بەتاڵ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە؛ 'کیماش' شەڕی رۆشنبیرکردنی كۆمهڵگا دەکات
-
زۆرترین بینراوەکان