دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان 8 دایهنگهى حكومى و ئه‌هلى بونى هه‌یه، لێپرسراوى به‌شى دایهنگهكانیش له گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌لیژنه چاودێرى ئه‌و دایه‌نگانه ده‌كه‌ین له هه‌مو رویه‌كه‌وه.
فریاڵ عومه‌ر، لێپرسراوى به‌شى دایهنگهكانى گه‌رمیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له سنورى گه‌رمیان 3 دایهنگهى حكومیمان هه‌یه له قه‌زاكانى كه‌لار و كفرى و ناحیه‌ى رزگارى، هاوكات 5 دایهنگهى ئه‌هلیمان هه‌یه له سنوره‌كه 4یان له قه‌زاى كه‌لاره و دانەیەکیشیان له قه‌زاى كفرییه.
وتیشى: ئه‌م دایه‌نگانه به‌به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن لیژنه‌كانمانه‌وه چاودێرى ده‌كرێن له هه‌مو رویه‌كه‌وه، وه‌ك چاودێریكردنى خواردنیان وچۆنیه‌تى هه‌ڵگرتنى ئه‌و خواردنانه له‌گه‌ڵ پاكوخاوێنى شوێنه‌كه، ته‌نانه‌ت چاودێرى ته‌ندروستى مناڵه‌كانیش ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك مناڵى نه‌خۆشانى ئۆتیزمیان تێدابێت.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: به‌به‌رده‌وامى هه‌ڵسەنگاندن بۆ كاره‌كانى دایهنگهكانیش ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان