دەنگ نێت
نوێنه‌رى مانگرتوانى قه‌زاى كفرى ده‌ڵێت: ئه‌و هێزه‌ى له‌سه‌ر به‌نداوى باوه‌شاسوار بو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه لابراون، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه به‌م نزیكانه خێوەتی مانگرتنەکەیان لاده‌به‌ن.
عوسمان قهرتاچى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لە ئێوارەی دوێنێوه ئەو هێزە پێشمەرگەیەی کە لەسەر بەنداوی باوەشاسوار لە کفری جێگیرکرابو، گوازرایەوە و بڕیارە ئه‌مرۆش بە تەواوی شوێنەکەیان چۆڵ بکەن.
باسى له‌وه‌شكرد: گواستنەوەی ئەو هێزە یەکێک بو لە داواکارییهكانی مانگرتوانی قه‌زاكه، له‌سه‌ر فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى- سەرۆکی یەکێتی، به لیژنه‌یه‌ك ئه‌و كاره كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا خێوەتەکەمان لاده‌به‌ین، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه پێمان دراوه بزانین جێبه‌جێ ده‌كرێت یاخود نا، بۆیه لابردنیمان دواخستوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان