دەنگ نێت
نرخی مریشك لە بازاڕی کەلاردا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا یەك کیلۆ مریشك بە نزیکی پێنج هەزار دینار دەفرۆشرێت، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلاریش دەڵێت: کۆبونەوەمان کردوە و دەروازەکان دادەخەین.
ئەمڕۆ نرخی یەك کیلۆ مریشك لە بازاڕی کەلار گەیشتە چوار هەزار و ۹۰۰ دینار، ئەوەش بەهۆی زۆری خواست لەسەری و کەمی بەرهەمی مریشک دەگەڕێتەوە.
هەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلار، بەرزبونەوەی نرخی مریشکی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی رەوانەی پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست دەکرێت بەمەش بەرهەمەکەی کەمبوەتەوە و تادێت گران دەبێت، لەگەڵ گرانبونی عەلەفی مریشک.
پێشتریش لە ناوەڕاستی مانگی پێشودا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشك لە دەرەوە بەهۆی گومانکردن لە ئەنفلۆنزای باڵندە، بەمەش خواست لەسەر مریشکی زیندو زیادیکرد.
لەبارەی چارەسەرکردنی و دابەزاندنی نرخی مریشک، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی قائیمقامیەتی قەزای کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ رونی کردەوە: پێشتر کۆبونەوەیان کردوە، هەرکاتێک نرخی مریشک لە ۳٥۰۰ دینار تێپەڕی کرد، ئەوا دەروازەکان دادەخەن و ناهێڵن هەناردەی ناوەڕاست و خواروی عێراق بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان