دەنگ نێت
پرۆژەی چوار ریانی ساڵح ئاغا کە رێگەیەکی سەرەکیە و لۆدێکی زۆری لەسەرە، لەساڵی پارەوە دەستکراوە بەکارکردن تێیدا، بەڵام تائێستا تەواو نەبوە و بەسستی کارەکانی دەچێت و بوەتە هۆی بێزاریی شۆفێران.
پرۆژەی چوار ریانی ساڵح ئاغا ـ پەروێزخان ـ خانەقین ـ سەنگەر، لە 20-12-2022 تێیدا دەست بەکارکردن کراوە. لەبارەی سست بەڕێوەچونی کارەکانی، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان دەڵێت: ئەگەر گرفتی دارایمان بۆ دروست نەبێت بێگومان لەکاتی خۆیدا تەواو دەبێت.
عەدنان خەلیل، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: کارەکانی سەرەتای پرۆژەکە چونکە پشکنینە بەشێوەیەکی سست دەڕوات، لەهەمانکاتیشدا باران بارین کاریگەری هەبوە لەسەر سست بونی پرۆژەکە، بەڵام تاڕادەیەک بەپێی ئەو پلانە دەڕوات کە بۆی دیاریکراوە.
باسی لەوەشکرد: پرۆژەکە 600 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، ئەگەر گرفتی دارایی بۆ دروست نەبێت بێگومان لەکاتی خۆیدا تەواو دەبێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر گرفتی دارایی بۆ دروست بو و شایستە داراییەکانی بەڵێندەر لەکاتی خۆیدا خەرج نەکرێت، پرۆژەکە دوادەکەوێت.
پرۆژەکە 200 رۆژ بۆ تەواو کردنی دانراوە، لە ئێستاشدا زیاتر لە 100 رۆژی رۆشتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقوتابخانەیەک لە کەلار بانگەشە بۆ پرۆژەیەکی وەبەرهێنان دەکات
-
-
هەواڵنزیکەی 400 فەرمانبەری کفری کێشەیان هەیە لە وەرگرتنی زەوی
-
-
پرۆژەفەرمانبەران و سهرۆكى شارهوانى كهلار ههنگاوهكانى دابهشكردنى زهوی تاوتوێدەکەن
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان هۆکاری گرانبونی نرخی سەوزە و میوە ئاشکرا دەکات
-
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان