دەنگ نێت
سهربارى ئهوهى بینای لقی گەرمیانی پ.د.ک لهسهر زهوى كشتوكاڵى دروستكراوه، بهڵام له ئێستادا كار لە دروستکردنی بینایەکی دیكه دەکرێت ھەر لە سنوری لقەکەدا، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار دەڵێت: زیادەڕەوی هەیە، راپۆرتمان لەسەر ئامادەکردوە و دەیدەینە قائیمقامیەتی کەلار، قائیمقامیەتیش بێ وەڵامە.
بهپێی ئهو زانیاریی و وێنانەى دهست رادیۆى دهنگ كهوتون، له ئێستادا بهشێكى دیكهى ئهو زهویهى كشتوكاڵیهى كه بینای لقی ۲۲ـی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە کەلار تێدایە، كراوهته بیناى دیكهى تایبهت به لقەکە.
بینا دروستکراوەکە پێکھاتوە لە ھۆڵێکی ١٠م بە ٥م دروستکراو و لە نزیک بینای سەرەکی لقەکەدان و ھەر لە ناو چوارچێوەی زەویی تەلبەندکراوی لقەکە دایە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەڵێ زیادەرەوی هەیە، بەڵام ئێمە ئاگامان لێ نیە کە کراوە و لە ئێستادا راپۆرتمان ئامادە کردوە و ئەیدەینە قائیمقامیەتی قەزای کەلار بۆ ئیجرائاتی یاسایی.
بهپێی یاسا بهركارهكان دروستكردنى بینا لهسهر زهوى كشتوكاڵى رێگه پێنهدراوه و له ئێستاشدا یهكه ئیدارییهكان رێگه به هاوڵاتیان نادهن بینا لهسهر زهوى كشتوكاڵى دروستبكهن، کەچی ھەردو مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی و لقی گەرمیانی پارتی کە بە نزیک یەکەوەن، لە ناو زەوی کشتوکاڵی دروستکراون، بەبێ ئەوەی ھیچ لێپێچینەوەیەکیان لەگەڵدا بکرێت.
رادیۆی دەنگ بۆ وهرگرتنى زانیاری لهبارهى دروستكردنى ئهو بینایانهوه پهیوهندى به ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ۲۲ـی (پ.د.ک)ـەوە کرد، بهڵام ئامادە نەبو لەوبارەیەوە لێدوان بدات.
بینای لقی ۲۲ـی پ.د.ک دەکەوێتە سەر رێگای نێوان کەلار - ناحیەی رزگاریی.
هاوکات رادیۆی دەنگ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە چەند جارێک پەیوەندی بە شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکانی بێوەڵام بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
زۆرترین بینراوەکان