دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ رێگە بە چاندنی مەرەزە 'برنج' بدرێت کە لە ٢ ساڵی رابردودا قەدەغە کرابو.
شادیە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: مەرەزە کە لە زەوی بەراو دەکرێت، پێویستیەکی زۆری بە ئاوە، کە بەهۆی وشکەساڵی و هاوکاریکردنی پارێزگای دیالە بە بەردانەوەی ئاوی پێویست بۆیان، لە دوساڵی رابردو مەرەزەمان قەدەغەکردبو.
وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەمساڵ ئەو گرفتەمان نەبێت و رێگە بەجوتیارەکانمان بدەین مەرەزە بکەن، چونکە هەریەک لە ناحیەکانی: قۆرەتو و کۆکس، بەرهەمی باشیان هەیە و ساڵانە نزیکە ٣ هەزار تەن بەرهەمیان دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی کشتوکاڵی گەرمیان، ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ جوتیاری سنورەکە بە مەرەزەکردنەوە سەرقاڵن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان