دەنگ نێت
بەپێی فەرمانێکی وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم، بۆلەمەودوا هه‌ر هاوڵاتیه‌ك خانوى نوێ بكات و پێوه‌رى زیرەکی کارەبای بۆ ببه‌ستێت، بڕى 101 هه‌زار دینارى لێوه‌رده‌گیرێت.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له 6ـى شوباتەوە وه‌زاره‌تى دارایی نوسراوێکی دەرکردوە و تیایدا بڕیارى داوه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك خانوى نوێ دروستبکات و وەکو هاوبه‌شى نوێی کارەبا خۆی بكات، بڕی 101 هەزار و 750 دیناری لێوەردەگیرێت (بڕی 80 هه‌زار دینار بۆ پێوه‌ره‌كه و بڕى 21 هه‌زارو 750 دینار بۆ كرێى به‌ستنه‌كه).
وتیشى: پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بوه و هه‌ر پێوه‌رێك به‌سترابێت به‌بێبه‌رامبه‌ر بوه.
پێوەری زیرەکی کارەبا، لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێم لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەسترا و شوێنی پێوەری کارەبای کۆنی گرتەوە کە بە "سەعات" ناودەبرا، بۆ بەستنی پێوەرەکەش هیچ پارەیەک لە هاوڵاتیان وەرنەگیرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان