دەنگ نێت
بەڕێوبەری ئاوی ژێرزەوی گەرمیان رەتیدەکاتەوە هیچ مەترسیەک لەسەر کەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوی سنورەکە هەبێت، دەشڵێت: رەوشەکە دڵخۆشکەرە.
بەراورد بە دو وەرزی رابردو، ئەم وەرزی بارانبارینە تاوەکو ئێستا لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان رێژەی دابارین زیاتر بوە، بەشێوەیەک بەتەنها لە قەزای کەلار تاوەکو ئێستا ٢٤٠ ملم باران باریوە کە پارساڵ دابارین کەمتر بوە لەنیوەی ئەو رێژەیە.
حامد جومعە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی گەرمیان، لە میانەی بەرنامەی رۆژێکی تری رادیۆی دەنگدا باسی لەوەکرد: هیچ مەترسیەک لە سەر کەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان نیە، بارانبارین بوەتە هۆی بوژانەوەی ئاوی ژێر زەوی.
دەشڵێت: ئاستی ئاوی بیرەکان زۆر زیادیان کردوە، بەشێوەیەک لەقەزای کفری (٤٠ سم) زیادی کردوە.
لە دوساڵی رابردودا لەگەرمیان بەشێکی گوندەکان بەهۆی وشكبونی بیرەکانیان و نەبونی سەرچاوەی ئاو گوندەکانیان چۆڵدەکرد، بەڵام بەڕیو بەری ئاوی ژێرزەوی گەرمیان دەڵێت: ئەمساڵ روبەڕوی هەمان گرفت نابینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان