دەنگ نێت
پاش نزیکەی ٣ ساڵ پۆندی عەلی میر لە سنوری گەرمیان سەرڕێژ بوە، بەڵام هێشتا نیوەی پۆندەکە ئاوە و ئەوی دیکەی قوڕ و لیتەیە.
لە سنوری گەرمیان دا بەگشتی ١٠ پۆند 'بەنداوی بچوک' هەن، بەهۆی جیاوازی بارانبارینەوە بەشێکیان تاوەکو ئێستا سەرڕێژیان نەکردوە، بەڵام پۆندی 'عەلی میر' کە لەنێوان گوندی عەلی میر و مەحمود قەجەرە و دەکەوێتە سنوری ناحیەی قۆرەتو، پاش سێ ساڵ، سەرڕێژ بوە.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێری گەرمیان، لەوبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: پۆندی عەلی میر کە بەرزیەکەی ١٣ مەترە و توانای گلدانەوەی ٦٥٠ هەزار مەتر سێجایە، بۆ ئەمساڵ بەتەواوی سەرڕێژ بوە.
وتیشی: بەڵام ئێستا بەهۆی نیشتنەوەی قوڕ و لیتە تێیدا، زیاتر لە نیوەی توانای خۆی ئاوی گلداوەتەوە.
باسی لەوەشکرد ساڵانی رابردو پۆندی عەلی میر کەمترین ئاوی تێدا بوە، پارساڵ تەنها ٪١٠ـی ئاوی تیدابوە و چەند ساڵێکە سەرڕێژی نەکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد پۆندەکە زیاتر بەمەبەستی کشتوکاڵیی و ئاژەڵداریی سودی لێوەردەگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
زۆرترین بینراوەکان