دەنگ نێت
بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لە گەرمیان رانەگیراوە، ئەمەش بە وتەی بەرپرسێکی کۆمپانیای وەبەرهێنانی نەوتی کێڵگەکە.
یادگار خالد، بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمپانیای پیت ئۆیڵ کە وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لە ناحیەی قۆرەتو لە ئیدارەی گەرمیان دەکات، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: "کارەکانمان رانەگیراوە و هەناردەکردنمان بەردەوامە"، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگۆی راگرتنی هەناردەی بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە بڵاوبویەوە.
وتیشی: رۆژانە لەنێوان ٦ بۆ ٨ تانکەر نەوت بەرهەممان هەیە و بۆ پارێزگای سلێمانی دەنێرین، پرۆسەکە تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوام بوە.
باسی لەوەکرد؛ بەرهەمی کێڵگەکەی ئەوان بەهۆی کەمی رێژەکەیەوە، بۆ ناخۆ بەکاردێتەوە و هەناردەی دەرەوە ناکرێت.
راگرتنی هەناردەی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندیدارە بە پابەندبونی تورکیا بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس کە رێگەدان بە هەناردەکردن و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەو وڵاتەوە، بە سەرپێچی رێککەوتننامەی نێوان هەردو وڵات (تورکیا و عێراق) زانی کە لە ساڵی ١٩٧٢ لەبارەی پرسی نەوت و گواستنەوەیەوە واژویان کردوە، هەربۆیە تورکیاش هەناردەکردنەکەی راگرت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان