ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور ده‌ڵێت: روپێوى كردنى ناحیه‌كه ته‌واو بوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌ت مه‌نده‌وه له شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وه‌رگیراوه به‌مه‌به‌ستى تاپۆكردنى ناحیه‌كه، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: نوسراومان ئاراسته‌ى نه‌خشه‌دانان كردوه به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى نه‌خشه‌یه‌كى نوێ بۆى.
وه‌حید یوسف، سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "كارى روپێوى كردنى ناحیهكهمان ته‌واو كردوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه له شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وه‌رگیراوه، هاوكات نوسراومان ئاراسته‌ى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان كردوه به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى نه‌خشه‌یه‌كى نوێ بۆ ناحیه‌كه، چونكه ئه‌و نه‌خشه‌ى كه هه‌یه هى 15 ساڵ پێش ئێستایه كه له‌گه‌ڵ ئێستادا ناگونجێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیادهڕهوییهكى زۆر كراوه له‌گه‌ڵ فراوانكردن بۆ ناحیه‌كه".
وتیشى: ناحیه‌كه له 7 گه‌ڕه‌ك پێكهاتوه و خۆى له 1200 خان‌و ده‌بینێته‌وه، به رێژه‌ى %15ـى ناحیه‌كه تاپۆیه و له %85ـى تاپۆى نیه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا 230 مامه‌ڵه پێشكه‌شكراوه به‌مه‌به‌ستى تاپۆكردنى خانوه‌كانیان كه ده‌بێت له‌م مانگه‌وه مامه‌ڵه‌كانیان راى بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان