ده‌نگ نێت
بەرپرسی هۆبه نه‌وتییه‌كان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان دەڵێت: بە پلان بەشە غاز لە کارگەکانەوە بە بریکارەکان دەدرێت و بریکارەکانیش دەڵێن ناتوانین پێداویستی گەڕەکەکانی پێ پڕبکەینەوە.
سالار مەحمود، لێپرسراوى هۆبه نه‌وتییه‌كان لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، وتی: هه‌ر كارگه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك بریكاری هه‌یه، هه‌ر بریكارێك دانراوه بۆ گه‌ڕه‌ك یان ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، كه بریكارهكه هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه‌ى ئه‌و بڕه غازه‌ى كه له كارگهكهیهوه پێی ده‌درێت بۆ هاوڵاتیان.
١١ کارگەی غاز لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دا هەیە، ٤ کارگە دەکەوێتە قەزای کەلارەوە و ٢ کارگە لە قەزای کفری و سێ كارگه له ناحیەی رزگاری و سێ کارگەکەی دیکەش دەکەونە ناحیەی مەیدان و کۆکس و قۆرهتوهوه.
بریکارەکان گازندەی کەمی ئەو بڕە دەکەن کە وەریدەگرن، بریکارێک دەڵێت: نەک بەشی گەڕەکێک، ئەوەی وەریدەگرم بەشی یەک کۆڵان دەکات.
شڤان عەدنان، بریکاری غازە لەگەڕەکی رزگاری قەزای کفری، باسی لەوەکرد: پێشوتر رۆژانە ٥٠ غازیان وەردەگرت، بەڵام ئێستا سێ رۆژ جارێک تەنها ٢٥ غاز وه‌رده‌گرن، ئەوەش بۆ دو بریکارە، واتا هه‌ر بریكارێك به‌لای زۆره‌وه ١٥ غازی بەردەکەوێت.
بریکارێکی دیکە لە گەڕەکی شەهیدانى قه‌زاى كه‌لار دەڵێت: سێ رۆژ جارێک ٣٠ غاز وەردەگرین و بەناونوسین دابەشی دەکەین.
ئیبراهیم محەمەد، وتى: كێشه‌ى کەمی غاز وەکخۆی ماوەتەوە، چونکە بەشەکان کە دەگاتە کارگەکان کەمیکردوە، ئەوانیش پێدانیان بە بریکارەکان کەمکردوهتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان