ده‌نگ نێت
بۆماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه قه‌ڵاى شێروانه بێ پاسه‌وان ماوه‌ته‌وه و به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چه‌ندین جار به نوسراوى فه‌رمى داوامان كردوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بۆمان دابین نه‌كراوه.
ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 1 ساڵ و نیوه قه‌ڵاى شێروانه بێ پاسه‌وان ماوه‌ته‌وه و بۆى دابین نه‌كراوه، له كاتێكدا پێتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسه‌وه ده‌پارێزرا، وه‌ك بهڕێوبهرایهتیشمان 1 پاسه‌وانمان هه‌یه ئه‌ویش مه‌ده‌نیه".
وتیشى: به نوسراوى فه‌رمى چه‌ندین جار داوامان كردوه له ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له وه‌ڵامدا پێمان راگه‌یه‌ندراوه به‌هۆى كه‌مى میلاكه‌وه ناتوانن بۆمان دابین بكه‌ن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مساڵیش دیسان به نوسراوى فه‌رمى داوامان كردوه‌ته‌وه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسیش ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى خۆیان كردوه به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى میلاك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بۆمان دابین بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان