دەنگ نێت
به‌شێك له شۆفێرانی هێڵی هه‌ولێر- كه‌لار سیسته‌می سوتەمەنی ئۆتۆمبێله‌كانیان له به‌نزینه‌وه گۆریوه بۆ غاز، شۆفێرێكیش ده‌ڵێت: بەنزینەکە باشترە، بەڵام ئێمە لەناچاری دەیکەینە غاز.
سیروس زه‌ینه‌ڵ، شۆفێری تاكسی له هێڵی هه‌ولێر- كه‌لار، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: به‌هۆی گرانی بانزینه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانمان گۆریوه بۆ سیسته‌می غاز، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه‌دا، سیستەمی به‌نزینیشی له‌گه‌ڵدا بەکاردێنین.
بەشی ئۆتۆمبیلەکانی هێڵی هه‌ولێر- كه‌لار ژماره‌یان 11 ئۆتۆمبێله (6 ته‌كسی و 5 فاره).
سیروس، وتیشی: هه‌رچه‌نده بەنزینەکە باشترە، به‌ڵام ئەبێت گران بیکڕیت، یان ئەبێت به‌نزینی 690ـی بەکاربێنیت و بەردەوام فیولپەمپ بکەیتەوە، بەڵام ئێمە لەناچاری دەیکەینە غاز.
به‌وته‌ی شۆفێران خۆیان، ئه‌و غازه‌ی به‌كاری دێنن LPGیە و لە کەرکوک لیتری بە 250دیناره، لە هەولێر بە 560 دیناره.
له‌باره‌ی مه‌ترسی ته‌قینەوەی غازەکە، ئەو شۆفێره ده‌ڵێت: ئەم غازەی ئێمە بەکاری دێنین ئەگەر جۆری ئیتاڵی و تورکی بێت چاکە، سیستەمی لەگەڵ بەنزیندا جیایە، بەڵام ئەگەر ئێرانی بێت مەترسی تەقینی لەسەرە، چونکە سیستەمی لەگەڵ بەنزیندا یەکە.
وتیشی: سیستەمی ئیتاڵی و تورکی ئەقڵی جیایە، نۆزڵی جیایە، بۆیە مەترسی تەقینی کەمتر لەسەرە.
له‌باره‌ی خراپی سیسته‌مه‌كه بۆ ئۆتۆمبێل، ئه‌و شۆفێره ده‌ڵێت: من ئۆتۆمبیلەکەم 2ساڵ و نیوە غازە، بە زستان و هاوینیش هەر غازە و کێشەی نییە، بەڵام مەکینەی ئۆتۆمبیل ئەگەر بەبەنزین کاربکات بە چوار بۆ پێنج ساڵ تێکدەچێت، بەڵام گەر بەغاز کاربکات بەساڵێک یان بەساڵ و نیوێک تێکدەچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان