ده‌نگ نێت
له‌ساڵی 2022 دا 2746 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیری و 797 لێكجیابونهوهى هاوسه‌ران له سنورى گه‌رمیان تۆماركراون.
به‌پێی ئامارێكى دادگاى تێههڵچونهوهى كه‌ركوك/ گه‌رمیان، لەماوه‌ى ساڵی 2022دا له سنورى گه‌رمیان 2746 گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیری و 797 لێكجیابونهوهى هاوسه‌ران تۆماركراوه، به‌مپێیه‌ش رێژه‌ى هاوسه‌رگیری به به‌روارد به ساڵی 2021 زیادیكردوه و جیابونه‌وه‌ش كه‌میكردوه.
له ئاماره‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه، له ساڵی 2022 دا (461) حاڵه‌تى هاوسه‌رگیری زیاتر له ساڵی (2021) تۆماركراوه، هه‌روه‌ك له ساڵی 2022 دا (296) حاڵه‌تى جیابونه‌وه‌ش كه‌متر له ساڵی 2021 تۆماركراوه.
هه‌ر له ئاماره‌كه‌دا ئهوهخراوهتهڕو كه له هه‌ر چوار دادگاكه‌ى (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و گه‌رمیان) به‌گشتى رێژه‌ى هاوسه‌رگیری زیادیكردوه، به‌هه‌مانشێوه رێژه‌ى جیابونه‌وه‌ش زیادیكردوه ته‌نها له گه‌رمیاندا نه‌بێت كه كه‌میكردوه.
هاوكات ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه هیچ گرێبه‌ستێكى هێنانى ژنى دوه‌م له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا له دادگاكانى گه‌رمیان تۆمار نه‌كراوه.


- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان