دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان تێبینی لەسەر پێکهاتەی ئەنجومەنی شارەوانی قەزای کەلار هەیە و دەڵێت: چۆن دەکرێت پلەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەرزتر بێت لە سەرۆکەکەی.
بەرزان کەریم، بە رادیۆی دەنگی وت: هەندێک ناونیشان دانراون بۆ ئەنجومەنی شارەوانی کەلار کە پلەکانیان بەڕێوبەری گشتییە، لەکاتێکدا سەرۆکی شارەوانی کەلار (کە دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە) پلەی بەڕێوبەری گشتی نییە.
وتیشی: چۆن دەکرێت سەرۆکی ئەنجومەنێک فەرمانبەر بێت و ئەندامەکانی ئەنجومەنەکە بەڕێوبەری گشتی بن.
ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت وەزارەتی شارەوانی ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش رونکردنەوەیەکی ئیدارەی گەرمیان ئاراستەی وەزارەت کراوە و چاوەڕێی وەڵامن.
لە رێنمایی نوێی تایبەت بە پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانیەکان، سەرۆکی شارەوانی راستەوخۆ دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیش، بەمپێیەش سەرۆکی شارەوانی کەلار دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی قەزای کەلار، لە کاتێکدا لە ئەنجومەنە پێشنیازکراوەکەی کەلار دا، ٤ بەڕێوبەری گشتی هەن کە پێکهاتون لە بەڕێوبەرانی گشتی: (کارەبا، وەبەرهێنان، تەندروستی و گەشتوگوزار)، لەگەڵ بەڕێوبەرانی: (هاتوچۆ، نەخشەدانان و ژینگەی گەرمیان) و بەڕێوبەرانی: (شارەوانی، کشتوکاڵ و ئاوی کەلار)، لەپاڵ ناوی نوێنەری: (سەندیکای ئەندازیاران، سەندیکای کرێکاران و یەکێتی زانایانی ئاینی لە گەرمیان)، ئەمەش بەپێی لیستێک کە ئاداری رابردو ئیدارەی گەرمیان بۆ وەزارەتی شارەوانی ناردبو بەمەبەستی پەسەندکردنی وەکو ئەنجومەنی نوێی شارەوانی کەلار، بۆ ئەوەی جێگەی ئەو ئەنجومەنە بگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە هەڵبژاردن دیارییکرا و تائێستاش نەگۆڕاون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان