دەنگ نێت
بۆ ماوەی ٧ مانگی دیکە سزای زیندانی یەکێک لە دەستگیر کراوانی بادینان درێژکراوەتەوە، پارێزەری دۆسیەکە دەڵێت: ئەوە دەبو غەرامە بکرێت نەک سزا بدرێت.
بەوتەی پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان، بڕیاربو سبەی (١٦ـی ئادار)، ٤ دەستگیرکراوی بادینان ئازاد بکرێن کە ئەوانیش: (ئەیاز کەرەم، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و شڤان سەعید)بون.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ ماوەی ٧ مانگی دیکە دادگا سزای زیندانی بۆ گوهدار زێباری دراوە.
وتیشی: ئەویش بەهۆی ئەوەی لەکاتی دەستگیرکردنیاندا لۆگۆی سەیارەکەی گۆڕیوە کە ئەویش سزای غەرامەی هەیە، نەک زیندانی کردن، کەچی بە ٧ مانگی تری زیندانی حوکمدراوە.
لەبارەی ٣ دەستگیرکراوەکەی دیکەشەوە، وتی: سبەینێ ئەو ٣ کەسەی دیکە ئازاد دەکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-
زۆرترین بینراوەکان