دەنگ نێت
بەپێی وێنەیەک، کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان لەکاتی دەوامی فەرمیدا سەرقاڵی یاری بالەن، بەڕێوبەرەکەیشی دەڵێت: تەنها بۆ کاتێکی کەم یاریان کردوە.
بەپێی وێنەیەک کە بۆ پەیجی رادیۆی دەنگ نێردراوە، دەرکەوتوە ژمارەیەک فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان لە کاتی دەوامی فەرمیدا سەرقاڵی یاری بالەن لە نێو بینای بەڕێوبەرایەتیەکەدا.
کامەران محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، دانی بە بونی ئەو حاڵەتەدا نا و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تەنها بۆ کاتێکی کەم یاریان کردوە و دواتر رێگریمان کردوە لێیان.
لەبارەی دروستکردنی گۆڕەپانی یاری و کاریگەریی دروستکردن لەسەر خزمەتگوزارییەکان، وتی: ئەو شوێنەمان بۆ شەوان دروستکردوە و ئاساییە پاش دەوام بۆ یاری بەکاربهێنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان