دەنگ نێت
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان دەڵێت: رێگریمان کرد لە وەستانی پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی، بەڵام هەمو کاتێک پرۆژەکە لە بەردەم مەترسی راگرتن دایە.
سەرەتای ئەم مانگە خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی، عوسمان حەمەسەعید، بە رادیۆی دەنگی وت: بەشێوەیەکی کاتی لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و دوا وادەشیان تاوەکو ١٠ـی مانگی ئادارە، ئەویش بەهۆی خەرجنەکردنی پارە بۆیان. ئێستاش کارەکانی پرۆژەکە رانەگیراوە و هێشتا کاری تێدا دەکرێت، بەڵام بە سنورداریی.
بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان، عەدنان خەلیل، لەوبارەیەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بە هەر جۆرێک بێت رێگریمان کرد لە راوەستانی کارەکانی پرۆژەکە، بەڵام هەمو کاتێک لەبەردەم مەترسی راگرتنەوە دایە.
ئەوەشی خستەڕو: گرفتی کەمی تەرخانکردنی پارە، هۆکارە بۆ سستی کارەکانی پرۆژەکە، چونکە کۆمپانیای جێبەجێکار بە ٢٥٠ ملیۆن دیناری هەفتانە، ناتوانێت وەکپێویست کاری تێدا بکات.
لە مانگی رابردو ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند بەڵێنیان لە بانکی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی وەرگرتوە بۆ ئەوەی هەفتەی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی خەرج بکات، بەو بەڵێنەش کۆمپانیاکە دەستی بەکارکردەوە کە پێشتر کارەکانی راگرتبو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەنتەرێكی ئۆتیزم بۆ مناڵانی سەرو ١٢ ساڵ لە كەلار دەكرێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی پارکە خێزانییەکەی کەلار بەنادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لەسەر دیارییکردنی یەکەم و دوەمی قوتابخانەکان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان: لەسەر بەفیڕۆدانی ئاو چەندین کەسمان سزاداوە
-
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
زۆرترین بینراوەکان