دەنگ نێت
بۆ ماوه‌ى زیاتر له 20 رۆژه 6 ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى مه‌رزى په‌روێزخان له دیوى ئێرانه‌وه راگیراون و تاوه‌كو ئێستا بەرنەدراون، یه‌كێك له‌و شۆفێرانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى راگیراوه ده‌ڵێت: حكومه‌ت هیچمان بۆ نه‌كات ئێمه‌ى شۆفێر چیمان بۆ ده‌كرێت؟
گه‌یلان ئه‌حمه‌د، شۆفێرى بارهه‌ڵگر له مه‌رزى په‌روێزخان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى زیاتر له 20 رۆژه ئه‌و 6 ئۆتۆمبێله‌مان گیراوه تاوه‌كو ئێستا هیچمان بۆ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت نه‌توانێت شتێكمان بۆ بكات ئێمه‌ى شۆفێر چیمان بۆ ده‌كرێت؟
گیرانى ئه‌و 6 ئۆتۆمبێله به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه بارى قاچاخى باركردوه له ئێرانه‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ى گه‌یلان ئه‌حمه‌د، ئه‌وان وه‌ك هه‌مو جارێك باریان له مه‌رزه‌كه‌وه "دیوی ئێران" باركردوه، به‌ڵام دواتر كه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه زانیویانه قاچاخه و پێشتر نه‌یانزانیوه.
جه‌ختیكرده‌وه: ئێمه نه‌مانزانیوه ئه‌م بارانه له دیوى ئێرانه‌وه گومرك نه‌كراوه، بۆیه كه‌یسه‌كه‌مان له دادگایه، خۆشمان رۆشتوینه‌ته به‌رده‌م دادگا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێى وتین ئه‌و باره باربكه‌ن.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌وان ئه‌و كه‌سه‌یان ئه‌وێت كه بازرگانه وده‌ڵێن خۆمان رێگه چاره‌یه‌ك ئه‌دۆزینه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌تایبه‌تى به‌ڕێوبه‌رى مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوبه‌رى گومركى گه‌رمیان رۆڵیان چیبوه له كێشه‌كه‌دا، گه‌یلان ئه‌حمه‌د هێماى بۆئه‌وه‌كرد: ئه‌وانیش ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردون و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى دادوه‌رین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان