دەنگ نێت
لە کەلار ٢ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک لەناو خانویەک دا دەستگیرکران، پۆلیسیش دەڵێت: ژنەکەیان خنکاندوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە؛ دوای ئەوەی لەڕێکەوتی 28ـی 1ـی 2023 لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار لەبونی تەرمی ئافرەتێک لەخانویەکی سەربەخۆدا ئاگادار کراینەوە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و بۆی دەرکەوتوە ژنەکە کوژراوە.
رونیشیدەکاتەوە؛ پاش لێکۆڵینەوەی زیاتر و شوێن پێهەڵگرتنی تۆمەتباران لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە، لەڕێکەوتی 4ـی شوباتی 2023 توانیویانە 2 تۆمەتبار بەناوەکانی (ك. ئ. ع) لەدایکبوی 1973 و (ٲ. ج. م) لەدایکبوی 1978 دەستگیربکەن کە دواتر دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی دان پێدانانەکەیان ژنەکەیان خنکاندوە.
باس لەوەشدەکات لەئێستادابەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (406) راگیراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان