دەنگ نێت
٢ کەس بەتۆمەتی کوشتنی ئەو پیشەوەرەی دو رۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی پیشەسازی كەلار كوژرا، دەستگیرکراون، بەپێی سەرچاوەیەکیش هۆکاری تاوانەکە ناکۆکی بوە لەسەر مامەڵەیەک.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: بکوژانی ئەو پیشەوەرەی لە ناوچەی پیشەسازی کەلار کوژرا، دەستگیرکراون کە ٢ کەسی بە رەگەز عەرەبن و دانیشتوی قەزای کەلارن.
رونیشیدەکاتەوە: یەکێکیان ناوی (ا -ع - ه)ـە و لەدایکبوی ٢٠٠٣یە و ئەوەکەی تریان ناوی (ع - ث - ع)ـە و لەدایکبوی ٢٠٠٥ـە و دانیان بەتاوانەکەدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
رۆژی سێشەمە، نەوزاد ئەحمەدی ٤٩ ساڵ، کە پیشەوەر بوە، لە ناو شوێنكارەكەی خۆی دا لە ناوچەی پیشەسازی كەلار کوژرا و دواتر تەرمەكەی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری ٣ گولە بە جەستەیەوە بو.
بە وتەی سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی گەرمیان کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، یەكێك لە تۆمەتبارەکان هەستاوە بە كوشتنی نەوزاد ئەحمەد و تۆمەتبارەكەی دیكەش هاوكاریی بكوژەكەی كردوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە، هۆکاری کوشتنی ئەو پیشەوەرە دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكی نێوان هەردولا لەسەر كڕین و فرۆشتنی دەمانچە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان