دەنگ نێت
بەڕێوبەری قوتابخانەیەک لە کفری دەڵێت: لەبەر ئەوەی قوتابیەک 'کارێکی ناشرینی کردوە' لەناو پۆلدا و پێموتوە بەخێوکەرت بێنە، کەسوکارەکەی بە بۆکس و بێڵ لێیان داوم.
ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئیمام محەمەد لە قەزای کفری، لەلایەن خانەوادەی قوتابیەکەوە لە بەڕێوبەری قوتابخانەیەک دەدرێت.
سەیوان عەلی، بەڕێوبەڕی قوتابخانەی ئیمام محەمەد لە قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کوڕە مناڵێکی قوتابیمان کارێکی ناشرینی کردوە لەنێو پۆلدا، منیش وتم بەخێوکەرت بانگ بکە باقسەی لەگەڵ بکەم.
باسی لەوەشکرد: باوک و دایکی مناڵەکە و برای مناڵەکە و خاڵۆی هاتنە قوتابخانە و بەبێ قسەکردن بەربونە گیانی من و توێژەری قوتابخانەکە و قوتابیەکی تریش.
وتیشی: بە بێڵ "خاکەناز" لێیان داین و ئێمەش سکاڵامان لەسەر تۆمارکردن.
لایخۆشیەوە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن مامۆستاکەوە، چوار کەس دەستگیرکراون بەپێی مادەی ٢٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان