دەنگ نێت
بەشێک لە گەنجانی ناوچەی داوێ "داودە"ـی سەر بە ناحیەی زینانە لە گەرمیان، بەمەبەستی دامەزراندنیان لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە، گردبونەوەیەکیان ئەنجام دا و رێگای سەرەکی هاتوچۆی ناوچەکەیان داخست، دەشڵێن: لە کەلار و خانەقینەوە خەڵک هاتوە دامەزرێنراون و ئێمە دانامەزرێنن.
هاوکار بەکر، یەکێک لەوگەنجانەی گردبونەوەی کردوە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: گردبونەوەمان کردوە بۆ ئەوەی دابمەزرێین لە هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام فەرماندەکە وەڵامی پەیوەندیەکانمان نادەنەوە، خەڵک لەکەلار و خانەقینەوە هاتون دادەمەزرێن، بەڵام لێرە هەر گوندێک و کەسێکیان دامەزرێنراوە.
رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە جەماڵ وارانی، فەرماندەی لیوای 731ـەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بەردەست نەبو.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ کە لە سەچاوەیەک لە لە لیوای 731ـی پێشمەرگەوە وەیگرتوە، نزیکەی 6000 کەس سیڤی ناردوە بۆ دامەزراندن، لەکاتێکدا لیواکە تەنها 100 کەسی بۆ دادەمەزرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕو: 38 گوند لە سنورەکە هەیە و دوان لەو گوندانە لە ناو جەرگەی داعشدان، لەو 38 گوندە، هەر گوندێک کەسێکی بۆ دادەمەزرێت و کەسێکی بۆ کراوەتە یەدەگ "احتیاط".
ئەوەشی باسکرد: ناوەکان هەموی بە تیروپشک بوە "لە 6000 هەزار ناو دامەزراندن بۆ 100 نەفەر بێت، هەر بەمشێوەیە دەکرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان