دەنگ نێت
قه‌ره‌بونه‌كردنه‌وه‌ى جوتیاران له كه‌لار، دابه‌شكردنى زه‌وى زیندانیانى سیاسى راگرتوه، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ده‌ڵێت: لای ئێمە هەمو شتێکی تەواو بوە، تەنها قەرەبوی جوتیارەکان ماوە، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی بریارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: زەویەکان نەخشەی بۆ پەسەند کراوە، لای ئێمە هەمو شتێکی تەواو بوە، تەنها قەرەبوی جوتیارەکان ماوە، ئه‌ویش له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، دوای حەوت ساڵ داواکردن ئینجا زەویەکان درا بەشارەوانی، نزیکەی دو ساڵە نەخشەو کۆنوسەکەی دابەش کراوە، بەڵام چاوەڕێن قەرەبوی جوتیارەکان بکرێتەوە.
كێشه‌ى زه‌وى زیندانیانى سیاسى به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه، چونكه تاوه‌كو ئێستا قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه نه‌كراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 40 جوتیاره.
سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، ده‌ڵێت: بەشێک لەزەویەکان کێشەی زیادەڕەوی لەسەرە.
هاوكات شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بەشێک لەزەویەکان گرێبەستی کشتوکاڵیی هەیە، ئەبێ بگۆڕێن بۆ مافی بەکارهێنان 'حق التصرف'، پێویستی بە بڕیارێکە بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبو بکرێنەوە، به‌ڵام له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نیه و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین.
له مانگى 12ـی ساڵى 2018 به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه راگیراوه، چونكه ته‌نها گرێبه‌ستیان هه‌یه و خاوه‌ن ماف نین، ئه‌گه‌رچى بڕیارى ته‌رخانكردنى ئه‌و زه‌ویە بۆ شاره‌وانى پێش ئه‌و بڕیاره بوه، به‌ڵام مامه‌ڵه و قه‌رەبوكردنه‌وه‌كان كه‌وتوه‌ته دواى ئه‌و بڕیاره.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان