دەنگ نێت
ماوه‌ى زیاتر له 8 ساڵه كاركردن له 288 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى كه‌مده‌رامه‌تان و كرێنشینانى گه‌رمیاندا كاره‌كانى راگیراوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌ییه.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: له قه‌زاى كه‌لار 2 پرۆژه‌مان هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان 144 یه‌كه‌ن كه ده‌كاته 288 یه‌كه، به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانیان راگیراوه.
وتیشى: ئه‌و 2 پرۆژه‌یه یه‌كێكیان كۆمپانیا وازى لێهێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان كه له %75ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه، ئه‌وى دیكه‌شیان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى شاتوهوه ئه‌نجام دراوه له %85ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه پێویستى به 1 ملیار و نیو دیناره بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى ته‌واو بكات.
باسى له‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان زۆر هه‌وڵمان داوه ئه‌و پرۆژانه به‌گه‌ڕبخرێنه‌وه، به‌ڵام نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت پێشنیارى ئه‌وه‌مان كردوه بخرێته سه‌ر وه‌به‌رهێنان و ته‌واو بكرێت، به‌ڵام پێمان راگه‌یه‌ندراوه ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها له گه‌رمیان نیه، به‌ڵكو له هه‌مو كوردستانه.
ئەو یەکانە لە پشت گەڕەکی گۆران 'گازینۆ'ن و بۆ کەسانی کەمدرامەت و کرێنشین دروستکراون و پێشتریش لە کەلار هەر لەو شوێنەدا پرۆژەیەک تەواو کرا و بەسەر کرێنشینان دا دابەش کرا.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
-
هەواڵنەبونی کارمەند کردنەوەی بەشێکی لە نەخۆشخانەی کفری پەکخستوە
-
زۆرترین بینراوەکان