دەنگ نێت
بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیان دەڵێت: لەنێو ٣ پۆندەکەی گەرمیان کە لەبواری جێبەجێکردنن، پۆندی سەرقزڵ زیاتر لە نیوەی کارەکانی تەواو بوە.
سێ بەنداوی بچوک “پۆند” لە گەرمیان لە کارکردندان، کە یەکێکیان پۆندی سەرقزڵە لە ناحیەی قۆرەتو کە تاوەکو ئێستا رێژەی ٪٥٧ـی کارەکانی تەواو بوە.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیان، باسی لەوە کرد بۆ ئەم وەرزەی بارانبارین سود لەو پۆندە وەردەگرین.
وتیشی: هەریەکە لە پۆندەکانی: گۆبان لە کەلار رێژەی ٣٠٪ و پۆندی سەید حسێن لە قەزای کفری بە رێژەی ١٢٪ کارەکانیان تەواو کراوە.
ئەو بەڕێوبەرە جەختی لەوە کردەوە، گرفتی پارەی نەختینە هەیە بۆ پڕۆژەکانیان، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٦ ملیۆن دیناریان بۆ خەرجکراوە، ئەگەرچی گوژمەی پڕۆژەکان زیاتر لە دو ملیار دینارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان