ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى رادیۆی ده‌نگ وێنه‌ى حاڵه‌تى تایه سوتاندنى له كه‌لار بڵاوكرده‌وه، قایمقامیه‌تى كه‌لار ده‌ڵێت: چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون.
به‌پیی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه په‌یجی رادیۆی ده‌نگ بڵاویكردوه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت سوتاندنی پاشماوەی ناوچەی پیشەسازی و له‌نێویشیاندا تایه‌ى كۆن، رۆژانه دوكه‌ڵێكى زۆر دروست ده‌بێت و دانیشتوانی نزیک لەو شوێنەی بێزار کردوە.
له‌باره‌ى رێگرى له‌م حاڵه‌ته‌وه، هه‌ردی سه‌ركه‌وت، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: کۆمەڵێک خەڵکی هەژارن تایە و کۆمەڵێک پاشماوە دەسوتێنن بۆ دەرهێنانی مس و ئاسنەکەی، ئێمە رێگریمان لێکردوە، لە ماوەی رابردودا چەند کەسێک گیراون و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە کە ئیتر دوبارەی نەکەنەوە.
وتیشی: حاڵەتی تایە سوتاندن هەیە، بەڵام کەم بوەتەوە و بەرداومیش پۆلیسی دارستان کەلایەنێکی په‌یوه‌ندیداره به‌و پرسه‌وه، بەدواداچون ده‌کات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان