ده‌نگ نێت
ئیدارەی گەرمیان لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی کەلاره‌وه ده‌ڵێت: چاوەڕێی وەزارەتی شارەوانین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لاممان بداته‌وه و دواتر له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت.
چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: ئێمە وەکو ئیدارەی گەرمیان چاوەڕێی وەزارەتی شارەوانین بۆ رێنمایەکان و میکانیزمی دەستنیشانکردنی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی شارەوانی دەستنیشان بکرێت.
وتیشی: چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی شارەوانین، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.
باسی له‌وه‌ش كرد: کە کارەکان تەواو بو، دوای ئەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەکرێت بۆ دەنگدان به په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه یاخود نا.
ئیدارەی گەرمیان لە مانگی ئاداری ساڵی پار، ناوی هەریەکە لە بەڕێوبەرانی: کارەبا، تەندروستی، گەشتوگوزار، وەبەرهێنان، هاتوچۆ، نەخشەدانان و ژینگەی گەرمیان، لەگەڵ ناوی بەڕێوبەرانی: شارەوانی، کشتوکاڵ و ئاوی کەلار و هەروەها ناوی نوێنەری: سەندیکای ئەندازیاران، سەندیکای کرێکاران و یەکێتی زانایانی ئاینی لە گەرمیان ناردبو بۆ وەزارەتی شارەوانی بەمەبەستی پەسەندکردنیان وەکو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی کەلار.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش نیگه‌رانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لێكهوتهوه و به تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌واندا هه‌ژماریان كردبو و جه‌ختیان له‌وه‌كردبوه‌وه كه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە کەلار نرخی لەفە بەرزبوەوە و چاودێریی بازرگانییش دێتە دەنگ
-
-
راپۆرتلە مەتبەخێکی سادەوە بۆ ماڵی هیوای ١٤ ئافرەت؛ چیرۆکی سەرکەوتنی چێشتخانهكهى ئارەزو
-
-
هەواڵئەو ٣ خانوەی لە شوێنی چارەسەری ئاوەڕۆی پڕۆژەی بان سیتی دروستکرابون تێکدران
-
-
هەواڵگەشتوگوزای گەرمیان: لە جەژندا 12 هەزار گەشیار هاتونەتە گەرمیان
-
-
هەواڵکارەکانی پڕۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە گەرمیان گەیشتوەتە زیاتر لە ٣٥٪
-
زۆرترین بینراوەکان