ده‌نگ نێت
بۆماوه‌ى 13 رۆژه 6 ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگرى هاوڵاتیانى هه‌رێم له مه‌رزى په‌روێزخان له دیۆى ئێرانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه به هۆكارى ئه‌وه‌ى بارى قاچاخیان باركردوه، به‌ڕێوبه‌رى مه‌رزى په‌روێزخانیش ده‌ڵێت: دۆسیه‌كه له دادگایه.
گه‌یلان ئه‌حمه‌د، شۆفێرى یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوانه‌ى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "6 ئۆتۆمبێلمان بۆ ماوه‌ى 13 رۆژه له دیوى ئێرانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه به هۆكارى ئه‌وه‌ى بارى قاچاخمان باركردوه له ئێرانه‌وه".
وتیشی: ئێمه وه‌ك هه‌مو جارێك بار‌مان له مه‌رزه‌كه‌وه "دیوی ئێران" باركردوه، به‌ڵام دواتر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و وتراوه قاچاخه و نه‌مانزانیوه كه باره‌كه قاچاخه.
وتیشى: به‌رپرسانى مه‌رزى په‌روێزخان له كێشه‌كه ئاگادارن، به‌ڵام ئومێدێكیان پێنه‌داوین له‌سه‌ر به‌ربونى ئۆتۆمبێله‌كانمان.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌باس ئیسماعیل، به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: بۆ ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ر هێڵین و كۆبونهوهشمان كردوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى مه‌رز كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له دیوى ئێرانه‌وه راگیراون و گفتوگۆمان له‌باره‌یانه‌وه كردوه، به‌ڵام دۆسیه‌كه‌یان له لێكۆڵینه‌وه‌یه له دادگاى قه‌سرى شرین.
وتیشى: ده‌بێت چاوهڕێبكهین بڕیارى دادگا چى ده‌بێت، ره‌نگه له چه‌ند رۆژى داهاتو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌ربن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان