
دەنگ نێت
دواى زیاتر لە 6 مانگ لە دەرچونی فهرمانى دهستگیركردن بۆ بەرپرسی لیژنەی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان، بەڵام تاوهكو ئێستا نهرۆشتوهته بهردهم دادگا، هەروەک بەرپرسەکە مۆڵەتی بێموچەی کردوە.
رۆژی 2022/09/5 دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی گەرمیان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەقیب: ئاکۆ عومەر، بەرپرسی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان کە بە لیژنە ئەمنییەکە ناسراوە، دەرکرد.
لە نوسراوەکەدا کە ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان کراوە و وێنەی بە دەست رادیۆی دەنگ گەشتبو، دادگای دەستپاکی داوای دەستگیرکردنی (ئاکۆ عومەر عەبدولقادر)، بەرپرسی لیژنەی ئەمنی کەلار دەکات بە پێی مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی، کە ناوبراو تۆمەتبار بو بە ئاسانکاریی و رێگەدان بە ئەنجامدانی زیادەڕۆیی لە باخ و زەوی کشتوکاڵی.
بهپێی زانیاریهكانی رادیۆی دهنگ، بەوپێیەی بەرپرسی لیژنەی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان ئەفسەرە، بۆیە دەبێت بە رەزامەندی مەرجەعەکەی بچێتە بەردەم دادگا، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمی رەزامەندی نەداوە بە چونە بەردەم دادگای بەرپرسی لیژنەی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان.
هەربەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا نهقیب ئاكۆ عومهر، مۆڵهتی بێموچهی كردوه و دەوام ناکات، لە شوێنەکەیشی دا دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک نەقیب سەربەرز عومەر بە کاتی دانرابو، ئێستا بە فەرمی موقەدەم کامەران وەکو بەرپرسی لیژنەی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان دەستبەکار بوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان