دەنگ نێت
دواى 8 ساڵ هێشتا 200 مه‌ترى ماوه‌ى جاده‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار ته‌واونه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 11 ماڵ رێگر بون، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: پێنج ماڵیان ماوه قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
به‌شى سێیه‌مى جاده‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار كه له فولكه‌ى شاره‌دێی گرده‌گۆزینه‌وه ده‌رده‌چێت، ماوه‌ى زیاتر له 8 ساڵه ته‌واو نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی ته‌نها 200 مه‌تری ماوه، ئه‌وه‌ش به‌وهۆیه‌ى 11 ماڵ ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وه‌ى بۆ جاده‌كه كێشراوه و ماڵه‌كانیش داواى قه‌ره‌بویان كردوه له‌به‌رامبه‌ر چۆڵكردنیان.
به‌وته‌ى ئه‌كره‌م ساله‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار كه بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: له 11 ماڵه شه‌شیان قه‌ره‌بو كراونه‌ته‌وه و پێنجیان ماوه.
وتیشی: ئه‌و پێنج ماڵه خەریکی رێکارەکانیانین هه‌ركه ته‌واو بو دواتر قەرەبو دەکرێنەوە.
پێشتریش ئەو ماڵانەی ماونەتەوە گردبونەوەی ناڕەزایەتییان کرد و بەوتەی خۆیان شارەوانی دەیەوێت مافیان پێشێل بکات و قەرەبویەکی کەمیان پێبدات.
له رێكه‌وتى (2022/11/24)، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار له لێدوانى بۆ رادیۆی ده‌نگ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دابو هه‌ر ماڵێك له‌و 11 ماڵه، به زه‌ویه‌كى 200 مه‌ترى قه‌ره‌بو كراوه‌ته‌وه و هه‌مو رێكاره‌كانى پێدانى ئه‌و پارچه زه‌ویانه‌ش ته‌واو بوه و ره‌نگه له هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه ئه‌و ماڵانه چۆڵ بكرێن و بڕوخێنرێن و ده‌ست به ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه بكرێت، بەڵام تائێستا ئەو کارە نەکراوە.
ته‌واوكردنى ئه‌و به‌شه‌ى جاده‌ى پشتینه‌ی، سودێكى زۆری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاری هاتوچۆی ناوشارى كه‌لار، به‌وپێیه‌ى جاده‌كه ده‌بێته رێڕه‌وى هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان