دەنگ نێت
دوای نزیکەی ٢ ساڵ لە بڵاوکردنەوەی تەندەر بۆ پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی ناحیەی باوەنور، بەڵام هێشتا دروست نەکراوە، بەرپرسی راگەیاندنی ئاوی دەوروبەری گەرمیان دەڵێت: هیچ کۆمپانیایەک تەندەری پڕۆژەکە وەرناگرێت.
لە ماوەی پێشوتردا وەزارەتی شارەوانی هەریم بڕیاری دا بەتەرخانکردنی بڕی ٨٩٨ ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی پاڵاوگەی ئاوی ناحیەی باوەنور، بەڵام دوای نزیکەی ٢ ساڵ پڕۆژەکە وەرنەگیراوە.
بەوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، کەمی بڕە پارەکە هۆکاری سەرەکی بو بۆ ئەوەی هیچ بەڵێندەرێک ئامادەی وەرگرتنی پڕۆژەکەی نەبێت.
سالار عەزیز، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بڕە پارەکەی لەلایەن وەزارەتەوە بۆمان زیاد کراوە، بەڵام ئاماژەی بە بڕەکەی نەکرد.
وتیشی: لەماوەی چەند رۆژی ڕابردو دا دوبارە تەندەرینی بۆ کراوە، بەڵام بەڵێندەر وەریناگرێت، چونکە دەبێت لە پێدانی تەندەریندا سێ کۆمپانیا بەشدار بن، بەڵام تەنها یەک کۆمپانیا بەشداریی کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان