دەنگ نێت
ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ کوشتنی مامۆستایەکی کەلار بە چەکی بێدەنگ و بریندارکردنی، دوای پێنج مانگ لە فەرمانی دەستگیرکردنی، خۆی رادەستی پۆلیسی کەلار کرد.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو هاوڵاتیە کە پیشەی ئەفسەرە و داواکراو بوە، رۆژی ۱۹ـی ئەم مانگە لەبەشی پۆلیسی کەلار خۆی رادەستکردوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤۰٦ بڕگەی ۳۱ بە فەرمانی دادوەر بەند کراوە و دۆسیەکەشی لەژێر لێکۆڵینەوەیە.
رۆژى ٥ـی ئه‌یلولی ٢٠٢٢، له گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕینى قه‌زاى كه‌لار، مامۆستایه‌ك به‌ناوى (نه‌به‌رد خالد) له‌لایه‌ن دو كه‌سه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبیلێكى جۆری ته‌كسی، به چه‌كى بێده‌نگ ته‌قه‌ی لێكرا و بریندار كرا، هاوكات فیشه‌ك به‌ر خان‌و و ئۆتۆمبیلهكهى كه‌وت. دواى روداوه‌كه‌ش پۆلیس و ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و دواى هه‌فته‌یه‌ك توانییان كه‌سێك به تۆمه‌تى به‌شداربون له تاوانه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن کە ناوى (د.ق)ـه و ئه‌فسه‌رى خانه‌نشینه به پله‌ى رائید و دانیشتوى شاری سلێمانیه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌دا ناوه كه وەکو بکوژی بەکرێگیراو (قاتل مأجور) له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر دا كه ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه به پله‌ى مقه‌ده‌م به‌ناوى (س. م. ر) و دانیشتوى شاری سلێمانیه تاوانەکەیان ئەنجامداوە لە بەرامبەر ٦ هەزار دۆلار (٦٠ گەڵا) کە یەکی (٣٠ گەڵا)یان بەرکەوتوە، هەروەک کردەوەکەشیان بە چەکی بێدەنگ ئەنجام داوە.
لەمانگی ئەیلولی ٢٠٢٢یشدا دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ موقەدەمەکەی پێشمەرگە دەرکرد، بەڵام بەوهۆیەی پلەدار بوە دەستگیرنەکراوە و نوسراو کراوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن و رادەستیان بکەن، بەڵام هەر دەستگیر نەکرا هەتا رۆژی ١٩ـی ئەم مانگە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
-
راپۆرتکاندیدە ژنەکان لە گەرمیان؛ کۆتا یان گۆڕانکاریی؟
-
زۆرترین بینراوەکان