دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: لەو چهمانهى له گازینۆ و بەردەسور کە دەکرێن به پرۆژه‌ى نیشتەجێبون، حساب بۆ لافاو كراوه و به كۆنكریت رێره‌وى بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و چهمانهى كه له بەردەسور و گازینۆ بونیان هه‌یه و به‌ر پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ون، به دیوارى كۆنكرێتی راگریان بۆ دروست ده‌كرێت و رێڕه‌وه‌كه‌ى گه‌وره تر ده‌كرێته‌وه، حساب بۆ لافا و ئاوى باران كراوه، رێڕهویشى بۆ ده‌كرێته‌وه.
وتیشى: ئه‌و چه‌مانه ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ى 30 مه‌تر ئاوى پێدا ناڕوات، چونكه هه‌موى بوه به پاشماوه‌ى بیناسازى و گه‌راجى تەنکهر و بارهه‌ڵگر، بۆیه هه‌ردو رێره‌وه‌كه پاك دهكرێنەوه و گه‌وره‌ش دهكرێنەوه، هاوكات چوار ده‌وریان ده‌كرێت به شه‌قام.
ئه‌مه له كاتێكدایه، پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبون به‌ناوى پرۆژه‌ى شاری شاهان، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دییەن جێبه‌جێده‌كرێت، له‌سه‌ر روبەرى 54 دۆنم زه‌وی لەئێستادا دەست بە دروستکردنی کراوە كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێره‌وى چه‌می گازینۆ.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان