
دەنگ نێت
دوای ئەوەی رادیۆی دەنگ چەند وێنەیەکی روباری سیروانی لە کەلار بڵاوکردوە و تێیدا دەرکەوتبو ژینگەی روبارەکە بە فڕێدانی خۆڵوخاشاک و پاشماوەی بیناسازی پیس کرابو، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگە دەڵێت: بەدواداچون دەکەین، سەرۆکی شارەوانی کەلاریش دەڵێت: روبارەکە پاکدەکرێتەوە.
بەپێی چەند وێنەیەک کە پەیجی رادیۆی دەنگ لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، دەرکەوتوە روبارەکە خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی بیناسازی فڕێدراوەتە ناوی و ژینگەکەی پیس کراوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو خۆڵ و خاشاکە ئەگەر لە رابردو تێیکرابێت یان ئێستا، هەموی پاک دەکرێتەوە و چاڵوچۆڵیەکانی روبارەکەش پڕدەکرێتەوە، بەڵام جارێک با پرۆژە وەبەرهێنانەکەی سەر روبارەکە (زۆنەکان) بە تەواوی دەست بەکارەکانی بکات.
وتیشی: نازانین کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی سەر روباری سیروان ئەو خۆڵ و خاشاکەی رشتوە یان نا، بەڵام چاوەڕێین بە تەواوەتی دەست بەکارەکانی بکات، ئەوکات تیمی ئێمە چاودێریی روبارەکە دەکات.
هاوکات لەسەر ئەم بابەتە، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، دەڵێت: ئێمە لیژنەیەکی خۆمان هەیە بۆ چاودێریکردنی تەواوی پرۆژەکان، لەهەرشوێنێک سەرپێچی هەبێت، راستەوخۆ لێپێچینەوەی خۆمان دەکەین.
د. دورەید سەلیم، بۆ رادیۆی دەنگ، وتیشی: هەندێک گۆماومان هەیە لە نزیک روباری سیروان پیسی تێچوە، بەڵام نەچوەتە نێو رێڕەوی روبارەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: رۆژانە 12-13 سەعات کارەبای نیشتمانی دەدەین
-
-
هەواڵلەگەرمیان ژمارەیەک راوچی پۆلیسێک بریندار دەکەن
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان: ئەو کەسەی کە وترا خۆی کوشتوە، کوژراوە و خۆی نەکوشتوە
-
-
هەواڵبه بڕیاری داواكارى گشتى رێگهنادرێت شارهوانى كفری زهوی بفرۆشێت
-
-
هەواڵشارهوانى رزگاریی: رێژهى سهوزایی له ناحیهكهمان 11%ـه و دۆخی سهوزاییش بهرهوپێشچوه
-
زۆرترین بینراوەکان