
دەنگ نێت
بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان تۆمەتبار دەکرێت بەوەی دەستڕێژی گولەی لە ماڵێک کردوە لە گوندێکی گەرمیان، خاوەن ماڵەکەش دەڵێت: بەسوڵح کۆتاییمان بە کێشەکە هێناوە.
بەوتەی سەرچاوەیەک کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کردوە: شەوی رابردو (١٥ـی شوبات) بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان بە خۆی و ژمارەیەک پاسەوانیەوە هێرشی کردوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بەناوی (لەتیف محەمەد) لە گوندی (شێخ فەیزوڵڵا)ـی سەر بە ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد: لە دوری نزیکەی 250 مەترەوە دەستیکردوە بە تەقەکردن و فیشەکەکان داویەتی لە دیواری خانوەکە و تانکی ئاوی ماڵەکە، دواتر رۆشتونەتە ناو ماڵەوە و هێرشیان کردوەتە سەر ئەوانەی لەوێ بون کە هەندێکیان میوان بون و فیشەکیش بە سەقفی ژورەکەوە نراوە.
وتیشی: ئەم بەیانییە لەتیف محەمەد دەچێت بۆ سکاڵا تۆمارکردن، بەڵام لەبەرئەوەی حاکم دانەنیشتبو، سکاڵاکەی دواخرابو بۆ رۆژی یەکشەمە.
بەپێی زانیارییەکان، دواتر کۆمەڵێک کەس کەوتونەتە نێوانیانەوە و ویستویانە کێشەکە نەچێتە دادگا و بەسوڵحی عەشایەری کۆتایی پێبێت.
لەتیف محەمەد، ئەو هاوڵاتییەی هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەی، بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لە هێرشەکە کردەوە و وتی: "خۆمان سەلامەتین شكور".
باسی لەوەشکرد کە خەڵک هاتونەتە نێوانیان و سوڵحیان بۆ کراوە "خەڵکی هاوردە ماڵەوە و کێشەکەمان کۆتایی پێهات و سوڵحمان کرد" لەتیف وای وت.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەو، چەند جارێک پەیوەندی بە هێمن نوری، بەڕێوبەری گومرگی گەرمیانەوە کرد کە تۆمەتبار دەکرێت بە ئەنجامدانی هێرشەکە، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان