دەنگ نێت
٤٥ کادیر لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی موچەکانیان بڕدراوە، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانیش دەڵێت: هەرکەسێک دو موچەی هەبێت دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، ٩٠٠ کادری یەکێتی نیشتمانی لە تەواوی هەرێمی کوردستان موچەکانیان راگیراوە، لەو ژمارەیەش ٤٥ کەسیان لە سنوری مەڵبەندی گەرمیانن.
بەوتەی سەرچاوەیەک کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، ئەو کادیرانە بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگادار بن موچەکانیان راگیراوە.
لایخۆشییەوە، میقداد شێخ بەهادین، لێپرسراوی مەڵبەندی ١١ـی رێکخستنی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: موچەمان نەبڕیوە، بەڵکو هەرکەسێک لە ئۆرگانی حیزب نەبێت موچەی پێنادەین نەک موچەی بڕدرابێت.
وتیشی: هەر کەسێک دو موچەی هەبێت یەکێکیان لە حکومەت و یەکێکیان لەحیزب، ئەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان