دەنگ نێت
بڕیارە لە ١٠ رۆژی داهاتودا پارەی گەنمی جوتیارانی گەرمیان خەرج بکرێت، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیانیش دەڵێت: لەگەڵ لقی سلێمانی دەست بە راییکردنی کارەکان دەکەن.
دوێنێ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم رایگەیاند؛ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ کە ٢٧٢ ملیار و ٢٦ ملیۆنە، خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
لەو بڕەش ١١ ملیار ٢٥٠ ملیۆن دیناری قەرزی جوتیارانی سنوری گەرمیانە کە ژمارەیان لە ١٠٠ جوتیار زیاترە.
کاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: دەبێت ئەو پارەیە بخرێتە سەر بانکی بابان لە سلێمانی، پاشان بۆ بانکی گەرمیان کە نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ دەخایەنێت، پاشانیش دەست بە دابەشکردنی دەکەین بەسەر جوتیارەکانی سنورەکەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان