دەنگ نێت
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رێکارەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی کەلار بە "نایاسایی" ناودەبات و داوای رونکردنەوەی لێدەکات.
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنەکە کە ئەمڕۆ (١٣ـی شوبات) دەرچوە و ئاراستەی ئیدارەی گەرمیانی کردوە، دەڵێت: "ئەو رێکارانەی گرتوتانەتەبەر بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی یاسایی نییە".
مەبەستی ئەنجومەنی پارێزگا لەو نوسراوەی، ئەنجومەنی شارەوانی کەلارە کە هەفتەی رابردو نوسراوێک لەبارەی پێکهێنانییەوە بڵاوکرایەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و چالاکوانان ناڕەزایەتییان لەبارەیەوە دەربڕی.
هەر لە نوسراوەکەی دا، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە ئیدارەی گەرمیان دەکات "رونکردنەوە و زانیاری پێویستمان پێبدەن پاڵپشت بە چ یاسایەک ئەو ئەنجومەنەتان پێکهێناوە".
ئەنجومەنی پارێزگا لە نوسراوەکەی دا ئاماژە بەوەدەکات لە پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانی کەلار دا رۆڵی ئەوان فەرامۆش کراوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنەکە "پێویستە لە ئەنجومەنی پارێزگا متمانە وەربگرن".
ئەم نوسراوە دوای ئەوەهات کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە میانەی بەرنامەیەکی رادیۆی دەنگ دا رەخنەی لە پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی قەزای کەلار گرت و وتی: بەئاشکرا ئەوە بەدیدەکرێت کە کەسانی رەنگ و نزیکی حزب دانراون و سکاڵا تۆمار دەکەین.
دواتریش سەرۆکی شارەوانی کەلار داکۆکی لە ئەنجومەنە نوێیەکە کرد و بە رادیۆی دەنگی وت: رێکارەكان یاسایین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 پەیڕەوێکی دەرکرد بەناوی 'پەیڕەوی ژمارە (2)ـی ساڵی 2019 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوی پێکهێنانی ئەنجومەنەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان'، کە تیایدا لە بری پێشتر کە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنی شارەوانییەکان دیاریی دهکران، ئەمجارە بە دانانی راستەوخۆ ئەنجومەنەکە پێکدەهێنرێت، کە (75%)ـى له بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانن و (25%)ـى بۆ رێكخراوه مهدهنی و پیشهییهكانه، به كۆمهڵێك مهرج و رێنمایی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان