دەنگ نێت
بڕیاری دامەزراندنی زانكۆى پۆلیتەكنیكى گه‌رمیان له ئه‌نجومه‌نى وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەند کراوە و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ ئەنجومەنی وه‌زیران بنێردرێت بۆ پەسەندکرسنی، زه‌ویش بۆ دروستکردنی زانکۆکە تەرخان کراوە، ئەمەش بە وتەی راگرى كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لار.
د.چیا محه‌مه‌د، راگری كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بڕیاری دامەزراندنی زانكۆى پۆلیته‌كنیكى گه‌رمیان په‌سه‌ند کراوە لە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و بڕیارە بەمنزیکانە بۆ ئەنجومونی وەزیران بنێردرێت بۆ پەسەندکردنی، ئەمەش دواى ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕاستى مانگى 10ـی ساڵى رابردو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى لێكردین له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه كه هه‌ندێك ورده‌كارى له‌سه‌ر زانكۆكه‌یان بۆ بنێرین چ له روى ئیدارییه‌وه چ له روى داراییه‌وه، ئێمه به وردى وه‌ڵاممان دانه‌وه.
وتیشى: ئه‌و زه‌ویه‌ى كه بۆ زانکۆکە ته‌رخان كراوه ده‌كه‌وێته سنورى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى و زه‌وى بۆ دیارى كراوه كه خۆى له 400 دۆنم ده‌بینێته‌وه و له ئێستادا ره‌زامه‌ندى دراوه و له نه‌خشه‌دانانه و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتاوەکو ئێستا سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانی رزگاریی دیاری نەکراوە
-
-
هەواڵتۆمەتبارانی ۲ روداوی کوشتن لە کەلار دەستگیر نەکراون
-
-
هەواڵبڕیارێکی حکومەت نیگەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانی لێدەکەوێتەوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: لە ٦ مانگدا مۆڵەت بە ١٢ پرۆژەی پیشەسازیی دراوە
-
-
هەواڵدابەشکردنی زەویی ١٨٠ مەتری لە کفری هەڵوەشایەوە
-
زۆرترین بینراوەکان