دەنگ نێت
ژمارەیەک کارگوزار و کارمەندانی پاککەرەوە کە پێشتر لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان کاریان کردوە، گردبونەوە دەکەن بەهۆی خەرجنەکردنی موچەکانیان.
د. سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ کاری پاککردنەوەی نەخۆشخانەکانمان گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەک هەبو هەتا رێکەوتی ٣١ـی ١ـی ٢٠٢٣، ئێستا گرێبەستەکەیان تەواو بوە، بەڵام کرێکارەکانی کۆمپانیاکە کە کاریان لە نەخۆشخانەکان دا کردوە، موچەیان پێنەدراوە لەلایەن کۆمپانیاکەوە، بەوهۆیەی پارەی لە بانکە و بۆی خەرج نەکراوە.
رونیشیکردەوە؛ ئەو کرێکارانە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیایەک هەبوە نەک تەندروستی گەرمیان، لە ئێستاشدا گرێبەستەکە کۆتایی هاتوە.
لەبارەی خەرجنەکردنی موچەی ئەو کرێکارانەوە، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد کۆمپانیایەکی زۆر هەیە کە سولفە و پارەیان لەلای تەندروستییە و بۆیان خەرج ناکرێت بەهۆی کێشەی نەختینەوە، لەنێویشی دا ئەو کۆمپانیایەی پاککەرەوە.
لایخۆشیەوە، د.حارس محهمهد، بهرێوبهری نهخۆشخانهی گشتی كهلار، بۆ رادیۆی دهنگ وتی: کارگوزارەکان سێ مانگه پارەیان بۆ خەرج نەکراوە بههۆكاری ئهوهی کۆمپانیاکە ٦ مانگە پارەی بۆ خەرج نەکراوە لەلایەن حکومەتەوە.
وتیشی: نوسراوەکەیان ٢ مانگە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و تا ئێستا ئیمزای نەکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
زۆرترین بینراوەکان