
دهنگ نێت
زیاتر لە 10 رۆژه کارکردن لە رێگای کەلارــ سلێمانی راگیراوە، بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان جەخت لە دەست پێنەکردنەوەی پڕۆژەکە دەکات بەهۆی خەرج نەکردنی سولفهكانیانهوه، بانکی گەرمیانیش دڵنیایی دەدات لەهەفتەی داهاتوەوە پارەیان بۆ خەرج دەکرێت.
کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی رێگای کهلارــ سلێمانی، لە یەکی شوباتهوه بەفەرمی دەستی لە کارکردن هەڵگرت، ئەوەش بەهۆی خەرج نەکردنی سولفەکانیان.
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: پێنج ملیار دینار ئەو بڕە پارەیەیه کە دەبێت بۆ کۆمپانیاکە خەرج بکرێت و نەکراوە. وتیشی: بهوهۆیهوه كۆمپانیاكه كارهكانى راگرتوه و تاوەکو ئێستا دەستیان بەکارکردن نەکردوهتەوە.
لایخۆشیوه بهڕێوبهرى بانکی گەرمیان دەڵێت: لەهەفتەی داهاتوە پارە بۆ پرۆژهكه خەرج دەکرێت.
ئاریا ئەنوەر، بە رادیۆی دەنگی وت: هەفتەی داهاتو 150 ملیۆن تاوەکو 200 ملیۆن دینار بۆ كۆمپانیاكه خەرج دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕو بەهۆی پشوەوه، ئەم هەفتەیە بڕه پارهكهیان بۆ كۆمپانیاكه خەرج نەکردوە.
لەبارەی ئەوەی دەتوانن بهردەوام بن لە خەرج کردنی پارە بۆ رێگاکە، وتی: نازانین، چونکە گرفتی نهختینهمان هەیە بە رەچاوکردنی پێدانی موچە و لەبەردەستبونی پارە دەتوانین بڕیار بدەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى خزمهتگوزارییه بنهڕهتییهكان له فهرمانگهكانى گهرمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان