
ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت رێكاره‌كانى پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێی شاره‌وانى به شێوه‌یه‌كى یاسایی كراوه، ده‌شڵێت: ئه‌نجومه‌نه‌كه تازه‌كه هێشتا ده‌ستبه‌كار نه‌بوه و ئه‌نجومه‌نه كۆنه‌كه له‌كاردایه.
له چه‌ند رۆژى رابردودا كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له لێدوانى دا بۆ رادیۆی ده‌نگ ره‌خنه‌ى له پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێی شاره‌وانى كه‌لار گرت و وتى:
ئەنجومەنەکە 10 بەڕێوبەر و لێپرسراوی دامودەزگا جیاوازەکانی تێدایە، بەڵام بەڕێوبەری تۆماری خانوبەرە و کشتوکاڵی گەرمیانی تێدا نیە، بەئاشکرا ئەوە بەدیدەکرێت کە کەسانی رەنگ و نزیکی حزب دانراون.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، له‌وباره‌وه بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: رێکارەكان یاسایین و ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌وترێت به هەڵە كرابن، ئه‌وا چۆن وەزارەت رەزامەندی لەسەر دەدات؟
له‌باره‌ى ئه‌و تێبینیهى كه ده‌وترێت ده‌بو له بری به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵی كه‌لار، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه بێت، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار وتى: هیچ گرفتێک نیە ئەگەر بەرێوبەری گشتی تێدا نەبێت.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار كه هاوكات ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانی كه‌لاریش، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه هێشتا بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى نوێ هیچ شتێکی فەرمی رادەستی ئه‌وان نەکراوە، وتیشی: ئێستاش هەمان ئەنجومەنی کۆن کارایە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 پەیڕەوێکی دەرکرد بەناوی 'پەیڕەوی ژمارە (2)ـی ساڵی 2019 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پەیرەوی پێکهێنانی ئەنجومەنەکانی شارەوانی لە هەرێمی کوردستان'، کە تیایدا لە بری پێشتر کە بە هەڵبژاردن ئەنجومەنی شارەوانییەکان دیاریی ده‌کران، ئەمجارە بە دانانی راستەوخۆ ئەنجومەنەکە پێکدەهێنرێت، کە (75%)ـى له بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانن و (25%)ـى بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نی و پیشهییهكانه، به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێنمایی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: لیژنەیەکی تایبەتمان بۆ چاودێریی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان پێکهێناوە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له فهرمانگهكانى گه‌رمیان
-
-
هەواڵوتەبێژی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان: پشتگیریی مامۆستایانین و دەستپێشخەریی ناکەین لە ئەنجامدانی بایکۆت
-
-
راپۆرتتوانا خولیای باوباپیرانی زیندو دەکاتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی گەرمیان: لێدانی بیر کەمیکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان