دەنگ نێت
2 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی بە گەرمیانیشەوە هاتوە، بەڵام هێشتا دابەش نەکراوە، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوەڕێی هاتنی وەجبەیەکی تری نەوتین بۆ ئەوەی پێکەوە دابەشی بکەین.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بڕى زیاتر له 2 ملیۆن لیتر نه‌وت هاتوه بۆ سنورى پارێزگاى سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، گفتوگۆمان كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بیكه‌ین به 3 ملیۆن لیتر ئه‌وكات ده‌ست به‌دابه‌شكردنى بكه‌ین.
وتیشى: بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 103 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت له هاوڵاتیان كه دیاریكراوه.
لەبارەی ئەوەی نەوتەکە بەسەر کێ دا دابەش دەکرێت، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد: پارساڵ له‌كوێدا وه‌ستاوین لە دابەشکردنی نەوت، ئەمساڵ له‌وێوه ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى کە پێشتر سودمه‌ند نه‌بون، ئەمجارە سودمه‌ند ده‌بن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان