دەنگ نێت
دانیشتویهكی ناوچه‌ی داوده ده‌ڵێت: له‌به‌ر خراپی بارودۆخی ئه‌منی به‌شێك له گونده‌كان چۆڵیان كردوه و داواش ده‌كات یان هێز بنێردرێته ئه‌و ناوچانه یان خۆیان چه‌كدار بكرێن.
ناوچه‌ی داوده سنوری ناحیه‌ی نه‌وجولی نێوان قەزای کفری و خورماتو ده‌گرێته‌وه، 46 گوندی له‌سه‌ره، له دوای روداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌رەوە بارودۆخی ئه‌منی تێكچوه و له ئێستادا 6 گوندیان به ده‌ست داعشه‌وه‌ن.
شاڵاو داودی، دانیشتوی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به ناوچەی داودە، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: ماوه‌ی 6 ساڵە و له دوای روداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارودۆخی ئه‌منیمان تێكچوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا دانیشتوانی گونده‌كان خۆیان شه‌وان پاسه‌وانی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه نه‌ڕفێندرێن.
رفاندانی هاوڵاتیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دواتر ئازادکردنیان لەبەرامبەر بڕێک پارە، لەحاڵەتەوە بوە بەدیاردە، ته‌نها له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا 3 هاوڵاتی له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه فرێنراون و بەرپرسە ئەمنیەکانی هەرێم و عێراقیش هۆکارەکەی بۆ بونی بۆشایی ئەمنی دەگەڕێننەوە لەو ناوچانە.
شاڵاو داودی، باسی له‌وه‌شكرد: له‌گەڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تیه‌كانی نهوچهكهمان كۆبوینه‌ته‌وه بڕیارمان داوه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بارودۆخه بدۆزنه‌وه.
وتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشە ئه‌منیانه سێ رێگامان له به‌رده‌سته، یان هێزی پێشمه‌رگه ببرێته سنوری گونده‌كان وه‌ك په‌ڵكانه، یان هێزی عێراقی بێت، یان حكومه‌تی هه‌رێم خۆمان چه‌كدار بكات و ریگه‌مان بدات خۆمان پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین.
قسه‌كانی ئەو هاوڵاتییە له كاتێكدایه کە دانیشتوانی ناوچه‌ی داوده بڕیاریان داوه سبەی دوشەممە کاتژمێر 10 گردبونەوەیەکی جەماوەریی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی نەوجول ئەنجام بده‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان