دەنگ نێت
سبه‌ینێ 2 ته‌نكه‌ر نه‌وت كه 72 هه‌زار لیتر نه‌وتی تێدایه، ده‌گاته گه‌رمیان، به‌رێوبه‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیانیش ده‌لێت: 720 خێزان سودمه‌ند ده‌بن و له‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كه‌ین.
حكومه‌تى عێراق بڕی 2 ملیۆن لیتر نه‌وتی ره‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان كردوه و به‌شى گه‌رمیان 2 تانكهرە واتا 72 هه‌زار لیتر نه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان
یادگار فه‌تاح، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌مرۆ تهنكهرێكیان ده‌گات و سبه‌ینێ یه‌كێكی تریان، دوای گه‌یشتنیان به‌گه‌رمیان كۆبونه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌و چین و توێژانه دیاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ریاندا.
به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ئه‌و 2 تانكه‌ره 72 هه‌زار لیتر نه‌وتی تێدایه‌و كه هه‌ر خێزانێك بڕى 100 لیتر نه‌وتى پێبدرێت، واتا 720 خێزان سودمه‌ند ده‌بن، بەڵام رونی نەکردەوە خێزانەکان کێ و لە چ شوێنێک دەبن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
-
هەواڵهەڵمەتێک بۆ داخستنی دەرمانخانەکانی کەلار دەستپێدەکات
-
-
راپۆرتسێ دەمارە سەرەکییەکەی کشتوکاڵی گەرمیان مەترسیی وشکبونى هه‌یه
-
زۆرترین بینراوەکان