دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: ئه‌و ماڵانه‌ى كه ده‌كه‌ونه پشت بینای شاره‌وانى كه به حه‌ى مانگا ناسراوه، نه‌دراوه به كۆمپانیا، به‌ڵام ئامادەن بیدەن بە هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ئەگەر بێت‌و قه‌ره‌بوی ماڵەکان بكاته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و شوێنه کە نزیکەی 250 ماڵی تێدایە و لە پشت بینای شارەوانی و نزیک ماڵە تەجاوزەکانی تەنیشت مەلعەبەکەی کەلارە، نه‌دراوه به كۆمپانیاکان، ئه‌وه‌ى هه‌بوه ته‌نها كۆمپانیایەک هاتوه و داواى كردوه بۆ ئەوەی بیکات بە پرۆژە، هه‌ر كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ش بێت و قه‌ره‌بوى ئه‌و ماڵانه بكاته‌وه ئێمه لاریمان نیه، به‌ڵام ئه‌وه ماڵه‌كان خۆیانن رێك ناكه‌ون له نێو خۆیاندا و به‌شێكیان داواى زه‌وى ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان داواى پاره ده‌كه‌ن وه‌ك قه‌ره‌بو.
وتیشى: ئه‌م شوێنه‌ش هى ئه‌وه نیه رێكبخرێته‌وه و نه‌خشه‌ى بۆ دروست بكرێت، چونكه ماڵى واى تیایه 200 مه‌تره هى واى تیایه 60 مه‌تره یان 50 مه‌تره.
له‌باره‌ى ئه‌و جێگه‌یه ده‌كرێت به‌چى له داهاتودا، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار وتیشى: "ده‌كرێت به پرۆژه"، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ى پێبكات ده‌كرێت به چى پرۆژه‌یه‌ك.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا وه‌ك شاره‌وانى گرفتى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان هه‌یه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: زه‌وى ئیفرازكراوی کشتوکاڵی هه‌یه، به‌ڵام قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌تاوه‌كو قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه نه‌كرێته‌وه ناتوانین زه‌وى وه‌ك قه‌ره‌بو بده‌ین به كه‌س، لە نمونه‌ى زەوی زیندانیانى سیاسی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
-
هەواڵهەڵمەتێک بۆ داخستنی دەرمانخانەکانی کەلار دەستپێدەکات
-
-
راپۆرتسێ دەمارە سەرەکییەکەی کشتوکاڵی گەرمیان مەترسیی وشکبونى هه‌یه
-
زۆرترین بینراوەکان